نۆیەمین سەرۆککۆماری تورکیا کۆچی دواییکرد

 نۆیەمین سەرۆککۆماری تورکیا کۆچی دواییکرد
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی گوڤەن لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" کاژێر 2:10 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 17 ی حوزەیرانی 2015، سلێمان دەمیرل سیاسەتمەدار و سەرۆککۆماری پێشووتری تورکیا بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەنقەرەی پایتەخت گیانی لەدەستدا".

بە گوێرەی بەیاننامەکەی نەخۆشخانەی گوڤەن، سلێمان دەمیرل لەرێککەوتی 13 ی ئایاری 2015، بەهۆی سستبوونی گورچیلەکانی و هەبوونی کێشەی هەناسەدان، لە نەخۆشخانەکەیاندا خەوێندراوە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدابووە، هاوکات بەردەوام رەوشی تەندروستی دەمیرل بەرەوخراپی چووە و بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە گیانی لەدەستداوە.

دەمیرل لە 1-11-1942 لەگوندێکی سەربەشارۆچکەی ئەتابەی سەربە پارێزگای ئسپارتە لەدایکبووە و ساڵی 1940 بەشی بیناسازی کۆلیژی ئەندازیاری لە زانکۆی ئیستەنبۆڵ تەواوکردووە.

ساڵی 1962 دەستی بەکاری سیاسی کردووە لە ریزەکانی پارتی داد و لە ساڵی 1964 دەبێتە سەرۆکی گشتی پارتەکە، ساڵی 1965 دەبێتە پەرلەمانتارو پارتەکەی یەکەمی هەڵبژاردن بەدەستدێنێت و دەبێتە دوازدەیەمین سەرۆکوەزیرانی تورکیا و حکومەت پێکدێنێت.

سالی 1973 پارتەکەی لەهەڵبژرادن دەبێتە دووەم پارت و هەرلەو ساڵە پارتەکەیان دەبێتە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و ماوەی 10 ساڵ کاری سیاسی لەسەر خۆی وپارتەکەی قەدەخەدەکرێت و ساڵی 1987 لەئەنجامی راپرسییەک قەدەخەکردنی کاری سیاسی لەسەر دەمیرەل هەڵدەگیرێت، لە هەمان ساڵ دەبێتە سەرۆکی پارتی رێگای راست و لەهەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی 1987 بۆ جارێکی دیکە دەبێتەوە پەرلەمانتار.

لەساڵی 1991 لەهەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا دەبێتە یەکەمی هەڵبژاردن و لەگەڵ پارتی سۆسیالیستی تورکیا حکومەتی هاوبەش پێکدەهێنن و تاساڵی 1993 وەک سەرۆکوەزیران بەردەوام دەبێت.







رووداو
Top