لەسێدارەدان وەك دواسزا بۆ مورسی دەركرا
پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 16-6-2015، محەممەد مورسی، سەرۆکی لەکارلادراوی میسر و 3 سەركردەی دیكەی ئیخوان، بردرانە هۆڵی دادگای تاوانەكانی قاهیرە بۆ یەکلاییکردنەوەی حوکمەکانیان لەلایەن دادگاوە لەسەر دۆسیەی سیخوڕیی بۆ وڵاتی قەتەر، دادوەریش مورسی بە زیندانی هەتاهەتایی و 3 سەركردەی دیكەی ئیخوانیشی بە لەسێدارەدان حوكمدان.
بەڵام پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ جارێكی دیكە محەممەد مورسی لەسەر كەیسی هەڵکوتانە سەر زیندانی وادی نیترۆن دادگایی كرایەوە و ئەمجارە دادگای تاوانەكان بە سزای لەسێدارەدان مورسی حوكمدا.
محەممەد مورسی سەرکردەی ئیخوان، یەکەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی میسر بوو، لە دوای شۆڕشی 25ی یەنایەری 2012، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی 2013 بە کودەتایەکی سەربازی لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی، وەزیری بەرگری ئەوکاتەی میسر و سەرۆکی ئێستای میسر لەسەر کار لادرا، لەوکاتەشەوە بزووتنەوەی ئیخوان وەک رێکخراوێکی نایاسایی لە میسردا قەدەغەکراوە.
رووداو