به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی دهنگوباسی رۆیته‌رز، نزیكه‌ی سه‌دا 80ی دانیشتوانی یه‌مه‌ن كه ڕێژه‌كه‌یان 20 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، له ڕه‌وش و باروودۆخێكی مرۆیی خراپدان و ڕووبه‌ڕووی كه‌موكوڕییه‌كانی خۆراك و ئاو و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی ته‌ندروستی بوونه‌ته‌وه، وه‌ك ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێكردووه، ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ی جنێف بۆ كۆتایی پێهێنانی شه‌ڕه له‌و وڵاته‌دا و هه‌روه‌ها فریاكه‌وتنی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی وڵاته‌كه‌یه، چونكه كه‌مترین پێداویستی سه‌ره‌تاییان هه‌یه و له‌به‌رده‌م ڕه‌وشێكی مرۆیی خراپی كه‌می خۆراك و پێداویستی ته‌ندروستیدان.
جێگه‌ی باسه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی یه‌مه‌ن زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ڕاگیراون و قوتابخانه‌كان داخراون و كاره‌با بڕاوه و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش به زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت.