پاڵپشتی وڵاتانی رۆژئاوا له بواری ئابووری میسر زیادی كردووه
(بی بی سی نیوز) پاڵپشت به زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیسی، به‌به‌های نزیكه‌ی 138 ملیار دۆلار ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ میسر ئیمزاكراوه و ته‌نها 12 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی سعودیه و ئیمارات كوه‌یت و ئه‌ڵمانیا بووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، بڕی وه‌به‌رهێنانی بریتانیا له میسر له‌ساڵی 2014 به‌راورد به دوو ساڵی پێشتر، سه‌دا 30 زیادی كردووه، كۆمپانیای بریتش پێتڕۆڵیۆمی بریتانی كه كاری وه‌به‌رهینانی نه‌وته، نزیكه‌ی سه‌دا 30ی غازی سروشتی میسری به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی سیسی بوو به سه‌رۆك كۆماری میسر، كۆمپانیای بریتش پێتڕۆڵیۆم یه‌كێكه له‌و كۆمپانیا دیارانه‌ی كه زۆرترین بڕیاری وه‌به‌رهێنانی داوه له‌و وڵاته‌دا و به‌به‌های دوازده ملیار دۆلار گرێبه‌ستی له بواری وزه‌دا ئیمزا كردووه.