رێكخراوی قاعیده كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی پشتڕاست ده‌كاته‌وه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رێكخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن بڵاویكرده‌وه: (ئه‌بو به‌سیر ناسر عه‌بدولكه‌ریم وه‌حیشی)، سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه له یه‌مه‌ن و دووان له هاوه‌ڵه‌كانی، له هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا كوژراووه.
وێنێ دووشه‌ممه رۆژنامه‌ی وانشتۆن پۆست بڵاویكرده‌وه كه ناسر وه‌حیشی له بۆردومانێكی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا كه هه‌فته‌ی رابردوو كراوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌كانی یه‌مه‌ن، كوژراوه.
وه‌حیشی سكرتێری شه‌خسیی ئوسامه بن لادن بووه و ساڵی 2013 وه‌ك جێگری ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی ئێستا رێكخراوی قاعیده دیاریكرا و دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2009 له گرتووخانه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ربازی بوو، كرایه سه‌ركرده‌ی رێكخراوی (قاعیده‌ی جیهاد له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب) له‌و وڵاته.
وه‌حیشی ناوی له لیستی سه‌ركرده‌ی گروپه تیرۆرسته‌كانی ئه‌مریكادا هه‌بووه و یه‌كێكیش بووه له‌و هه‌شت كه‌سه‌ی كه واشنتۆن 45 ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ هه‌ركه‌سێك دیاری كردبوو كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر بدات.
خه‌ندان