كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جیب بوش، دوو نه‌وه‌ی له بوكێكی هه‌یه كه به رەگەز له باوكێكی عیراقی
جیب بوش، كه دووجاری له‌سه‌ر یه‌ك حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا بووه و برای سه‌رۆكی پێشووری ئه‌مریكا و كوڕی سه‌رۆكێكی پێشتری ئه‌و وڵاته بووه، خه‌زووری ئافره‌تێكه كه له باوكێكی عیراقی و دایكی ئوردنی بووه، ئێستا ئه‌و ئافره‌ته خاوه‌ن دوو منداڵه له كوڕه بچووكه‌كه‌ی بوش.
ناوی "جیب" كورتكراوه‌ی ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی كه سێ پیتی یه‌كه‌می لێوه‌رگیراوه "John Ellis Bush " كه 62 ساڵ پێش ئێستا له شاری میدلاند له ویلایه‌تی ته‌كساس له ئه‌مریكا له‌دایكبووه، جیب باوكی دوو كوڕ و یه‌ك كچه
جیب بوش، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر حزبی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا خۆی كاندید كرد، به‌وه‌ش له ساڵی داهاتوودا ده‌چێته كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌وه له‌گه‌ڵ كاندیدی دیموكراته‌كان كه پێده‌چێت هیلاری كلینتۆن، بێت. جیب بوش له وتاره‌كه‌یدا، وتی: "جارێكی تر ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرین".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، ئاماده‌یه بۆ كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ كاندیدی حزبی دیموكراتی له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه پێده‌چێت له‌نێو 10 كاندیده راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هیلاری كلینتۆن یه‌كلایی بكرێته‌وه.
جیب بوش، دوو نه‌وه‌ی له بوكێكی هه‌یه كه به ئه‌سڵ له باوكێكی عیراقی و دایكێكی ئوردنییه و هاوسه‌ری كوڕه بچووكه‌كه‌یه‌تی به‌ناوی جۆن ئه‌لیس جۆنیۆر "Jebby " كه له ساڵی 2010 هاوسه‌رگیرییان پێكهێنا. ئافره‌ته‌كه ناوی ساندرا به‌غدادییه و یه‌كه‌م منداڵی له ساڵی 2011 بووه به‌ناوی جۆرجیا هیلینا وڵكه‌ر بوش، منداڵی دووه‌میش ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه و ناوی فیفیان ئه‌لیكساندرا كۆلۆمبیایه.
ساندرا ته‌مه‌نی 34 ساڵه و چوار ساڵ له هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تره، له‌ماوه‌ی خوێندنیدا له كه‌ندا ژیاوه، دوو زمانی تر له پاڵ زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانێت. له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی Strathril ی خێرخوازی بوو كه پاڵپشتی گه‌نجه له‌بیركراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئۆروپای ده‌كرد كه له ساڵی 2007 وه‌ك توێژه‌ر كاری تێدا ده‌كرد.
خه‌ندان