58 تۆمه‌تبارى ئیخوان موسلیمین ره‌وانه‌ى دادوه‌رى گشتى سه‌ربازى میسر كران
نووسینگه‌ى داواكارى گشتى میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هیشام به‌ره‌كات دادوه‌رى گشتى له دادگاى باڵاى ئه‌و وڵاته بڕیاریدا په‌نجاو هه‌شت تۆمه‌تبار كه ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمینن به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى كارى تیرۆرستى كه له ساڵانى دوو هه‌زارو سێزده و دوو هه‌زارو چوارده له پارێزگاى جیزه ئه‌نجامیانداوه و بۆ دادگایى كردنیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ره‌وانه‌ى دادوه‌رى گشتى سه‌ربازى بكرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و په‌نجاو هه‌شت ئه‌ندامه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین مه‌ترسیداترین ئه‌ندامى رێكخراوى تیرۆرستى بوونه له پارێزگاى جیزه كه به‌ر له ده‌ستگیركردنیان به رێنمایى و ئاراسته‌ى سه‌ركرده باڵاكانى ئیخوانیه‌كان كاریان ده‌كرد.