له‌ هێرشى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى ده‌یان چه‌كدارى حوسى و چه‌كدارى هێزه‌كانى ساڵح كوژران

له‌ هێرشى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى ده‌یان چه‌كدارى حوسى و چه‌كدارى هێزه‌كانى ساڵح كوژران
له‌ ئاكامى هێرشى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى و هێرشى هێزه‌كانى به‌رگرى گه‌ل، له‌ یه‌مه‌ن به‌ده‌یان چه‌كدارى حوسى و له‌ هێزه‌كانى سه‌ربه‌ سه‌رۆكى پێشوو عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح كوژران و ژماره‌یه‌ك به‌ دیل ده‌ستگیركران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ شارى عه‌ده‌ن له‌ باشوورى یه‌مه‌ن، سێزدە چه‌كدارى حوسى و چه‌كدارى هێزه‌كانى ساڵح له‌ ئاكامى هێرشى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى كوژران و هه‌ر له‌ ده‌روازه‌ى شاره‌كه‌ به‌ هۆى هێرشى هێزه‌كانى به‌رگرى له‌ گه‌ل نۆ چه‌كدارى حوسى كوژران.

له‌ شارى ته‌عززیش له‌ ناوه‌ڕاستى یه‌مه‌ن، هێزه‌كانى سوپاى یه‌مه‌ن سه‌ربه‌ هێزى به‌رگرى له‌ گه‌ل رایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ى زباب له‌ رۆژئاواى شاره‌كه‌ پازده‌ چه‌كدارى حوسى له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ به‌ دیل ده‌ستگیر كراون.

له‌ شارى ماربیش سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند، هێزه‌كانى به‌رگرى له‌ گه‌ل هێرشى چه‌كدارانى حوسیان بۆ سه‌ر به‌ره‌ى رۆژئاواى شاره‌كه‌ تێكشكاندووه‌ و له‌ میانیشدا، سى و یه‌ك له‌ چه‌كداره‌كانى حوسى كوژراون.
Top