ئێران بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە بەرپرسانی قەدەغە دەکات

ئێران بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە بەرپرسانی قەدەغە دەکات
سەرۆکی رێکخراوی بەرگری شارستانی ئێران رایگەیاند، هەوڵی نووسینەوەی پڕۆژە یاسایەک دەدەن، کە بەهۆیەوە بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، قەدەغە دەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی میهر، عەمید غولامڕەزا جەلالی، فەرماندەی رێکخراوی بەرگری شارستانی ئێران رایگەیاند، کە نابێ بەرپرسانی باڵای ئێران، ”بە تایبەت ئەوانەی زانیاری نهێنییان لایە، مۆبایلی زیرەک بەکاربهێنن“.

عەمید جەلالی لەبارەی هۆکارەکانی دارشتنی ئەو پڕۆژە یاسایە، ئاماژەی بە راپۆرتە هەواڵییەکان کردووە، کە باسیان لەوەدەکرد، ئیسرائیل سیخووڕیی بەسەر گفتوگۆکانی ئێران و وڵاتانی 5+1 کردووە و ڤایرۆسی سیخووری خزاندووەتە نێو سیستەمی کۆمپیوتەریی سێ هۆتێلی گەورەی ئەوروپا، کە شاندی دانوستاندنکاری ئەتۆمیی ئێران، تێیاندا دەمانەوە.

ئەو فەرماندە سەربازییە ئێران راشیگەیاند، کە ”دەبێ وڵاتی خانەخوێ ئاسایشی میوانەکانی دابین بکات، چونکە نەبوونی ئاسایشی پێویست لەو کۆبوونەوانە، متمانە ناهێڵێت“.





















باسنيوز
Top