چه‌كدارانی داعش به‌به‌رچاوی سه‌ربازانی توركیاوه رێگری له دانیشتوانی گردی سپی ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" داوای له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه كرد كه پرۆسه‌ی سه‌ربازییان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت رووبكه‌نه كانتۆنی جه‌زیره، چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان كردووه به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و هاوڵاتیه مه‌ده‌نییانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و كانتۆنی جه‌زیره و باكووری كوردستان به‌ڕێبكه‌ون.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكرده‌وه كه هه‌زارانی دانیشتوی ناوچه‌كه له ده‌روازه‌ی سنووری گردی سپی له‌نێوان گردی سپی و شارۆچكه‌ی ئاق جقلای سه‌ر به ویلایه‌تی روهای باكووری كوردستان كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌به‌رچاوی سه‌ربازانی سوپای توركیاوه كه ته‌نیا 10 مه‌تر لێیان دووربوون به ته‌قه‌كردن بڵاوه‌یان به هاوڵاتیان كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و كانتۆنی جه‌زیره بچن، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه رێگریان لێده‌كرێت و به‌بارمته ده‌گیرێن.
دوێنێ رێدور خه‌لیل وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز وتی: "دوای ئابڵوقه‌دانی شارۆچكه‌ی سلوكی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، شه‌ڕڤانان و چه‌ند گروپێكی بچووكی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی گردی سپی ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه به‌ڕێكه‌وتوون و له‌پێشڕه‌ویدان".
ئه‌م پێشڕه‌وییه ئاماژه‌یه به روودانی شه‌ڕێكی گه‌وره له‌سه‌ر سنووری توركیا له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌تایبه‌ت كه گردی سپی بۆ رێكخراوی داعش، گرنگه چونكه نزیكترین شارۆچكه‌ی سنوورییه بۆ شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی.
حكومه‌تی توركیا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه به‌هۆی شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و داعش له نزیك گردی سپی، هه‌زاران كه‌س له سوریا هه‌ڵاتوون.
رێدور خه‌لیل وتی: "دوای ئابڵوقه‌دانی شارۆچكه‌ی سلوك، ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانان به‌ره‌و گردی سپی له به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ڕێكه‌وتن".
لای خۆیه‌وه رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له به‌ریتانیایه رایگه‌یاند كه شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر رێگای نێوان سلوك و گردی سپی.
گه‌ر شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه بتوانن گردی سپی له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگار بكه‌ن، ده‌توانن ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوا له پارێزگای حه‌سه‌كه و كۆبانێ به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه.
خه‌ندان