ئەردۆغان و پوتین لە ئازەربایجان کۆبوونەوە
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان كە لەسەر بانگهێشتی سەركۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ و بەمەبەستی بەشداریكردن لە رێورەسمی كردنەوەی یەكەمین یارییەكانی ئەورووپا كە لەو وڵاتە بەرێوەدەچێت، لە ئازەربایجانە، لە چواچێوەی دیدارەكانیدا ژمارەیەك كۆبوونەوەی دووقۆڵی ساز كردووە.
ئەردۆغان لە چوارچێوەی رۆژی دووەمی دیدارەكانیدا، لەگەڵ سەرۆكی روسیای فیدراڵ ڤلادیمیر پوتین كۆبوویەوە.
كۆبوونەوەكە لەشوێنی مانەوەی ئەردۆغان لە ئۆتێلی فۆر سیزنس بە شێوەیەكی داخراو بەڕێوەچوو.
لەدوای ئەوەی رێگە بە رۆژنامەنووسان درا وێنە و ڤیدیۆ بگرن، كۆبوونەوەكە دەستی پێكرد و نزیكەی یەك كاتژمێر و نیوی خایاند.
لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە وەزیری دەرەوە مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری وزە و دەرامەتەكانی سروشتی تانەر یڵدز، جێگری سكرتێری گشتی سەرۆكایەتی كۆمار ئیبراهیم كاڵن و وەزیری پێشووی گەیاندن، دەریاوانی و پەیوەندیكردن بینالی یڵدرم و وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ ئامادەبوون.
AA