هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر حوسییه‌كان 6 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر حوسییه‌كان 6 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌
ئاژانسی هه‌واڵی یه‌مه‌ن بڵاویكرده‌وه‌ كه‌له‌ ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه‌ سعودیه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات بۆ سه‌ر سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن شه‌ش كه‌س كوژران .

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ به‌شێكی شاره‌ شوێنه‌وارییه‌كه‌ی رووخاند ، هه‌ر چه‌ند سعودیه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ باڵه‌خانه‌ كۆنه‌ شوێنه‌وارییه‌كانی بۆردومان كردبێت .

به‌پێی گوته‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ كۆنه‌ كه‌ چه‌ندین ماڵی كۆن و بازار و مزگه‌وت له‌ خۆ ده‌گرێت ، ته‌رمی پێنج كه‌س له‌ یه‌ك خێزان له‌ ژێر پاشماوه‌ی خانوه‌ كۆنه‌كان ده‌رهێمراون و رێكخراوی یۆنسكۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیه‌ی سعودییه‌ی كرد .
Top