ئێران: ئەمەریکا دۆسیەی نوێ بۆ بەرنامەی ناوکیی ئێران دەکاتەوە
بەپێی هەواڵی ماڵپەری ئیرنا “ڕەزا نەجەفی” سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئێران بە برەودان بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی گوتی: حکومەتی ئیسلامیی ئێران ئەو بابەتە بە فەرمی ناناسێت. جەختیشی دەکردەوە کە زانیاریی نادروست لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی دراوە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە و بەڵگەکانیشی بە دروست کراو و بێ بنەما لە قەڵەم دان.
لە درێژەدا گوتیشی: تا کۆتایی مانگی ژوئەن ئیمکانی گەیشتن بە رێککەوتن لە ئارا دایە بەو مەرجەی لایەنی بەرانبەر پابەندی ڕێککەوتنەکانی پێشووتر بن.
بەرپرسانی ئێرانی بە بەردەوامی لە لێدوانەکانیاندا پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە رێگە نادەن لێپرسینەوە لە زانا ئەتۆمییەکانیان بکرێت ناهێڵن و سەربازگە و ناوەندە سەربازییەکانیشیان بپشکێنرێن و لە بەرانبەردا بەرپرسانی ئەمەریکاش دەڵین: ئەگەر رێگە بە پشکنینی شوێنە گومانلێکراوەکان نەدرێت، رێککەوتنێک نایەتە ئاراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە کە سیخوڕی لەسەر گفتوگۆکان کردبێت و هاوکات لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کۆکن لەسەر مەترسییە ئەتۆمییەکانی ئێران.
ئێران وگرووپی پێنج کۆ یەک کەمتر لە 20 رۆژ مۆڵەتیان ماوە تاکوو بگەنە ڕیککەوتن.