بڕوانامه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ مۆڵدافیا ساخته‌ دەرچوو

بڕوانامه‌ی‌  سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ مۆڵدافیا ساخته‌ دەرچوو
دوای‌ ته‌نها چوار مانگ له‌ وه‌رگرتنی‌ پۆسته‌كه‌ی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ مۆڵدافیا، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ پێشكه‌شكرد، هۆكاره‌كه‌شی‌، تۆمه‌تباركردنێتی‌ به‌ ساخته‌كردنی‌ بڕوانامه‌ی‌ ئاماده‌ییه‌یی‌.

كیریل جابۆریچی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی‌ مۆڵدافیا، رایگه‌یاند : به‌هیوام بڕیاری‌ ده‌ستله‌كاركێشناوه‌م له‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌، كارئاسانی‌ بكات بۆ پێكهێنانی‌ زۆرینه‌یه‌كی‌ نوێ له‌ په‌رله‌مان، كه‌ بتوانێت ئیداره‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ وڵاته‌كه‌ماندا بكات".


ده‌سه‌ڵاتداران لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌وه‌ كرد كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ بڕوانامه‌ی‌ ئاماده‌یی جابوریچی‌، ساخته‌یه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 38 ساڵه‌، توانی‌ له‌ناوه‌راستی‌ مانگی‌ شوباتی‌ رابردوو حكومه‌تێك له‌ كه‌مینه‌ لیبراڵییه‌كان كه‌ پشتگیری له‌ رۆژئاوا و سیستمی‌ دیموكراسی‌ ده‌كه‌ن، پێكبهێنێت.


له‌ مۆڵدافیا سۆسیاله‌كان كه‌ سه‌ر به‌ رووسیان گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی‌ ناو په‌رله‌مانی‌ مۆڵدافیا، پێكده‌هینن.

مۆڵدافیا یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ ئۆروپاییه‌كان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان رۆمانیا و ئۆكرانیا و پێشتر یه‌كێك بووه‌ له‌ ویلایه‌ته‌كانی‌ یه‌كێتی‌ سوڤیات.






















خه‌ندان
Top