سه‌رۆك كۆمارى توركیا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی په‌سه‌ند كرد
نوسینگه‌ى سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاوى كردوه‌ته‌وه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كه له لایه‌ن ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاوه پێشنیاز كراوه؛ په‌سه‌ند كردوه و ده‌ستخۆشى لێكردون كه خزمه‌تى وڵاته‌كه‌یان كردوه . هه‌روه‌ها داواى لێكردون كه تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تێكى نوێ داده‌مه‌زرێت له پۆسته‌كه‌یان بمێننه‌وه.
شایه‌نى باسه دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان؛ حزبى داد و گه‌شه‌پێدان چل و پێنج رۆژ مۆڵه‌تى له‌به‌رده‌ستدایه كه حكومه‌تێكى نوێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێك بهێنێت.