چه‌كدارنی ئۆپۆزسیۆنى سوریا سه‌ربازگه‌ى لیوای 52ى له‌ نزیك ده‌رعا كۆنترۆڵ كرد

چه‌كدارنی ئۆپۆزسیۆنى سوریا سه‌ربازگه‌ى لیوای 52ى له‌ نزیك ده‌رعا كۆنترۆڵ كرد
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایانگه‌یاند كه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سوپای رژێمیان له‌ پارێزگه‌ى ده‌رعا له‌ باشووری سووریا كۆنترۆلأ كرد.

له‌و باره‌وه‌ گوته‌بێژ به‌ ناوی به‌ره‌ی باشوورى هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن سه‌ربازگه‌ى لیوای په‌نجاو دووی رژێمیان له‌ نزیك شاری ده‌رعا له‌ باشووری سووریا كۆنترۆڵ كرد.

له‌ هه‌واڵێكیشدا تۆڕی سووریا راسته‌وخۆ كه‌ سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ رایگه‌یاند كه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ كاتی رزگاركردنی ئه‌و سه‌ربازگه‌دا یازده‌ ئامێری سه‌ربازییان تێكشكاندووه‌ له‌وانه‌ حه‌وتیان تانك بوونه‌ له‌گه‌لأ كوژرانی پتر له‌ بیست و حه‌وت سه‌ربازی سوپای رژێم.

پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ فڕۆكه‌و هیلیكۆپته‌ره‌كانی رژێم شارۆچكه‌ى حه‌ڕاك و مه‌لیحه‌ى رۆژهه‌ڵات و كه‌ره‌كی رۆژهه‌ڵات له‌ ده‌رعاو دارستانه‌كانی گه‌ڕه‌كی وه‌عریان له‌ شاری حمس بۆردومان كرد.

هاوكات فڕۆكه‌ هیلیكۆپته‌ره‌كانی رژێم به‌ هه‌شت به‌رمیلی پڕ ته‌قه‌مه‌نی گه‌ڕه‌كی ئه‌نساری و شه‌عار و زه‌هره‌ت عه‌وادو فیرده‌وسیان له‌ شاری حه‌له‌ب بۆردومان كردو له‌ ئاكامدا بیست كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون هه‌ندێكیان ئافره‌ت و منداڵن.
Top