هامۆند: ره‌نگه‌ ریفراندۆمی تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامبوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا دا پێش 2017 ئه‌نجام بدرێت

هامۆند: ره‌نگه‌ ریفراندۆمی تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامبوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا دا پێش 2017 ئه‌نجام بدرێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا فیلیپ هامۆند رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌ ریفراندۆمی ئه‌ندامبوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا پێش ساڵی دوو هه‌زار و حه‌ڤده‌ كۆتاییان پێ بێت ئه‌وا ره‌نگه‌ ریفراندۆمه‌كه‌یش زووتر ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای گۆڕانكاری له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا فیلپ هامۆند له‌ میانی گوتارێكدا له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران باسی له‌و مادانه‌ی كرد كه‌ حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌ نێو ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌دا به‌جێ بكرێن.

هامۆند گوتی: هێزێكی زۆر له‌ده‌ستی برۆكسڵ دایه‌ و پێویسته‌ ئه‌ورووپا بگۆڕدرێت و له‌ بواری به‌كارهێنان، گه‌وره‌بوون و كێبركێدا هه‌وڵی زیاتر بدرێت. هامۆند گوتی: له‌ ریفراندۆمه‌كه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌كرێت كه‌ ئایا ده‌تانه‌وێت به‌ریتانیا وه‌كو ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بمێنێته‌وه‌؟ گونجاو نه‌بینراوه‌ كه‌ گه‌نجانی ته‌مه‌ن شازده‌ و حه‌ڤده‌ ساڵ ده‌نگ بده‌ن و ریفراندۆم شتێكه‌ تایبه‌ت به‌ داهاتووی خه‌ڵكی به‌ریتانیا.
Top