وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل له‌ فرۆشتنى چه‌كى ئه‌مریكى به‌ وڵاتانى عه‌ڕه‌بى نیگه‌رانه‌

وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل له‌ فرۆشتنى چه‌كى ئه‌مریكى به‌ وڵاتانى عه‌ڕه‌بى نیگه‌رانه‌
وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل له‌ فرۆشتنى چه‌كى پێشكه‌وتووى ئه‌مریكا به‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتى عه‌ڕه‌بى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نیگه‌رانه‌. به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز؛ موشه‌ یه‌علون له‌ كۆنفرانسى ساڵانه‌ى تایبه‌ت به‌ كاروبارى ستراتیژى له‌ هرتزلیا رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌گه‌ر وڵاتانى عه‌ڕه‌بى ناوچه‌كه‌ نیاز پاكى خۆیان رابگه‌یه‌نن؛ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل به‌ كار نه‌هێنن.

موشه‌ یه‌علون وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ داواى له‌ ئه‌مه‌ریكا كروه‌ كه‌ زیاتر هاوكارى سه‌ربازیى ئیسرائیل بكات؛ رایگه‌یاند: كه‌ پڕچه‌ك كردنى وڵاتانى عه‌ڕه‌بى ناوچه‌ى كه‌نداو مه‌ترسى ده‌خاته‌ سه‌ر ئیسرائیل و راگرتنى بارودۆخى ئیسرائیل له‌ رووى ئاسایشه‌وه‌؛ نرخێكى زۆرى هه‌یه‌.
Top