دادگه‌یه‌كی میسر سزای له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 11 تاوانبارانی كه‌یسى یاریگه‌ی پۆرسه‌عید سه‌پاند

دادگه‌یه‌كی میسر سزای له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 11 تاوانبارانی كه‌یسى یاریگه‌ی پۆرسه‌عید سه‌پاند
دادگه‌یه‌كی میسری له‌ سه‌رله‌نوێ دادگه‌یی كردنه‌وه‌ى تاوانبارانی كه‌یسى یاریگه‌ی پۆرسه‌عید كه‌ له‌ ساڵی دوو هه‌زارو دوازده‌ رووی دا، سزای له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ر یازده‌ تاوانباردا سه‌پاند.

هاوكات ئه‌و دادگه‌یه‌ ده‌ تاوانباری دیكه‌ى به‌ به‌ندكردنی توند بۆ ماوه‌ى پازده‌ ساڵ و چوار تاوانبار به‌ به‌ندكردنی توند بۆ ماوه‌ى ده‌ سالأ و پازده‌ تاوانبار به‌ به‌ندكردنی توند بۆ ماوه‌ى پێنج سالأ و یه‌ك تاوانبار به‌ به‌ندكردنی یه‌ك سالأ سزا داو بیست و یه‌ك تاوانباریشی به‌بێ تاوان ئازاكرد. هاوكات ده‌توانرێت له‌به‌رده‌م دادگه‌ى پێداچوونه‌وه‌دا تانه‌ له‌م سزایانه‌ بدرێته‌وه‌.

ئه‌و دادگه‌یه‌ له‌ نیسانی رابوردوودا دۆسێی یازده‌ تاوانباری ره‌وانه‌ى موفتی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى رای خۆی له‌باره‌ى له‌ سێداره‌دانیانه‌وه‌ بدات و سی ئایاری رابورووی بۆ دوابڕیار ده‌ستنیشان كردبوو به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ دواخرابوو.

جێی ئاماژه‌یه‌ رووداوه‌كانی یاریگه‌ى پۆرسه‌عید خراپترین رووداوه‌ له‌ یاریگه‌كانی میسردا رووی دابێت كاتێَك هانده‌رانی تیپێك هێرشیان كرده‌ سه‌ر هانده‌رانی تیپی به‌رانبه‌رو له‌ئاكامدا حه‌فتا هانده‌ر كوژران و پتر له‌ هه‌زارى دیكه‌یش برینداربوون.
Top