واشنتن بیر لەوە دەکاتەوە ٥٠٠ سەربازی وڵاتەکەی ڕەوانەی عێراق بکات
ئەو سەرچاوەیەی تۆڕی راگەیاندنی 'سی ئێن ئێن' کە نەیویستووە ناوی ببرێ ئاماژەیشی داوە، سوپای ئەمەریکا دەمێکە بیر لە بژاردەگەلێک دەکاتەوە تا لە ڕێیانەوە بەرەوڕووی داعش لە عێراق ببێتەوە؛ یەکێک لەو بژاردانەیش ڕەوانەکردنی ١٠٠٠سەربازی دیکەیە، بەڵام وا پێدەچێت لە ئێستادا تەنیا ٥٠٠ سەرباز ڕەوانە بکرێ.
هەڵبەت هێشتا ڕوون نەبووەتەوە کە لەو ژمارە سەربازە ئەمەریکاییە، چەندیان ڕۆڵی مەشقدادان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبینن و چەندیان ڕاستەوخۆ لە کردە سەربازییەکانی وەک پشتیوانیی سەربازی و پزیشکی و ئەمنیدا بەشدار دەبن.
بڕیاری ڕەوانەکردنی سەربازی زیاتریش پێوەستە بە کردنەوەی بنکەی مەشق لە لایەن عێراقەوە، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای ئەنبار و انوچەی دیکەیش؛ بە گوتەی سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار، یەکێک لە بژاردەکان ئەوەیە، هێزەکانی ئەمەریکا ڕاستەوخۆ مەشق بە هۆزە سوننەمەزەبەکان دەکات، بەڵام پڕچەککردن ناگرێتەوە.