كوڕه گه‌وره‌كه‌ی جۆ بایدن مرد
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، (بو بایدن)، كوڕه گه‌وره‌ی جۆ بایدن-ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ته‌مه‌نی 46 ساڵی و به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی مێشك گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌رجه‌م خێزانی بایدن له خه‌مێكی قووڵدان، به‌ڵام رۆحی ئه‌و كوڕه‌یان به‌هۆی (هالی)ی هاوسه‌ری له‌ناو خانه‌واده‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌موو له ساته‌كانی ژیانیدا، (بو بایدن)، به بوێری و ئازایی و به‌هێزی روبه‌ڕووی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی جیا له‌وه‌ی بایدن و كۆشكی سپی، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ره‌خۆشیی خۆی و میشێل-ی هاوسه‌ری گه‌یاندووه‌ته خانه‌واده‌ی بایدن و رایگه‌یاندووه كه (بو بایدن) وه‌ك باوكی كه‌سكێكی به‌خشنده و كاسۆلیكییه‌كی باوه‌ڕدار بووه و جێ په‌نجه‌ی خۆی له ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌دا جێهێشتووه كه ناسیوونی.
(بو بایدن)، پیشه‌ی پارێزه‌ر بووه و وه‌ك داواكاری گشتی ولایه‌تی دیلاویر له باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا كاری كردووه، دوای گرتنه‌ده‌ستی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن باوكییه‌وه، چه‌ند جارێك ویستویه‌تی بچێته‌نێو كێبڕكێكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه، به‌ڵام دواتر پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و پیشه‌ی پارێزه‌ریی پێ باشتربووه.
خه‌ندان