ئه‌مریكاو ئێران گفتوگۆكان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

ئه‌مریكاو ئێران گفتوگۆكان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌ك مانگ ماوه‌ بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، دیپلۆماته‌ باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران دوێنێ شه‌ممه‌ له‌ جنێڤ كۆبوونه‌وه‌ له‌ هه‌وڵێكدا بۆ نه‌هێشتنی جیاوازییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند خێرا سزا ئابووریه‌كان له‌سه‌ر تاران سوك بكرێن و تا چه‌ندێك به‌ روونی ئێرانییه‌كان ده‌زگا سه‌ربازییه‌كان بۆ پشكێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی بكه‌نه‌وه‌.

وتووێژه‌كانی نێوان جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش به‌ردوامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و خوله‌ی وتووێژه‌كانه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستان به‌ سه‌ره‌كی ترین وتووێژی داده‌نێن له‌و كاته‌وه‌ی وتووێژه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ستیپێكردووه‌.

كاتێك پرسیار له‌ جه‌واد زه‌ریف كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا 30 مانگی شه‌ش رێككه‌وتنه‌كه‌ مۆر ده‌كرێت له‌ وه‌ڵامدا وتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین"






















خه‌ندان
Top