تا ئێستا زیاتر له‌ 4 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ خنكان رزگاركراون

تا ئێستا زیاتر له‌ 4 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ خنكان رزگاركراون
هێزى سنورى هاوبه‌شى ئاوه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ناسراو به‌ فرونتكس له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكى هاوبه‌شدا له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست چوار هه‌زارو دووسه‌د په‌نابه‌ریان رزگار كرد. حه‌فده‌ ته‌رمیش له‌و به‌له‌مانه‌دابوون كه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌خاك سپاردنیان ڕه‌وانه‌ى وشكانى كران.

له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌دا كه‌ هێزه‌كانى ده‌ریایى ئیتاڵیا؛ ئه‌ڵمانیا و ئیرله‌ندا به‌شدار بوون سه‌رنشینه‌كانى بیست و دوو به‌له‌مه‌م له‌ كه‌ناراوه‌كانى لیبیا و ئیتاڵیا بۆ چه‌ند كه‌شتى گوازرانه‌وه‌.

سوپاى ئه‌ڵمانیا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ كه‌شتیه‌كى سوپا له‌ رزگاركردنى پێنجسه‌د و نه‌وه‌د په‌نابه‌ر به‌ تایبه‌ت رزگاركردنى پازده‌ منداڵ به‌شدارییان كردووه‌. زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ هۆى سه‌رماو گه‌رما و تینویه‌تى و برسیه‌تى بووه‌. هه‌ندێكیشیان به‌ هۆى قه‌ڕه‌بالغى و گرژى و ئاڵۆزى له‌ نێو خۆیاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شایه‌نى باسه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى دووهه‌زاروپازده‌ تاكو ئێستا زیاتر له‌ چل هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌وه‌ته‌ ئیتاڵیاو هه‌زارو حه‌وسه‌د و حه‌فتا كه‌سیش له‌ ئاوه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
Top