ئه‌مڕۆ گفتوگۆكانى ئه‌تۆمى ئێران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند: كه پێده‌چێت ئه‌و رۆژانه تا كۆتایى گه‌یشتن به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى ناو كۆبوونه‌وه‌كان رۆژانێكى سه‌خت و دژوار بێت.
به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: كه له گفتوگۆكانى ئه‌تۆمى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له جنێف؛ جۆن كێرى هه‌وڵ ده‌دات كه له گفتوگۆ له گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف ؛ پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه لێكۆڵه‌ڕه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌كانى خۆیان له سه‌رئه‌و ناوه‌ندانه‌ى كه داوایان كردوه ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه عه‌لى خامه‌نه‌یى رابه‌ڕى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران؛ گفتوگۆكردن له گه‌ڵ زانایانى ئه‌تۆمى و لێكۆڵینه‌وه له ناوه‌نده‌كانى سه‌ربازى ئێرانى به گشتى قه‌ده‌غه كردوه