ساركۆزی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته كاندید دەكاتەوە
ئه‌و بیرۆكه‌یه له فه‌رنسا مشتومڕێكی زۆری لێكه‌وته‌وه و نه‌یارانی سارۆكۆزیش له‌و باره‌یه‌وه رایانگه‌یاند، هه‌موو گه‌لی فه‌ره‌نسا خۆی به كۆماریخواز ده‌زانێت.
پێشبینی ده‌كرێت ساركۆزی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2016ی داهاتوودا، سه‌رله‌نوێ خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته كاندید بكاته‌وه.
گروپێك كه له ژماره‌یه‌ك سیاسه‌توان و ئه‌دیب پێكهاتبوون، له سه‌روتاری رۆژناژمه‌ی لۆمۆند نوسینێكییان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ره‌خنه‌ی توندییان له ساركۆزی گرت و نوسییان: "ساركۆزی به گۆڕینی ناوی حزبه‌كه‌ی بۆ كۆماریخوازان كه گوزارشته له‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كۆمارییه‌كان ده‌كات، مانای ئه‌وه ده‌به‌خشێت، جگه له‌وان كه‌سی دی كۆماریخواز نییه، ئه‌وه‌ش سوكایه‌تیكردن و كارێكگی نابه‌رپرسانه‌یه".
ساركۆزی له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "گۆڕی ناوی حزبه‌كه‌ی بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كۆمارییه‌كان ده‌بینن و دووچاری بێومێدی ده‌بن و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت سنوورێك بۆ بێئومێدیی دابنێن".
ساركۆزی له ساڵی 2012دا له‌به‌رنبه‌ر فرانسوا هۆڵاند، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ی دۆڕاند.
خەندان