پاکستانییەک لە سعودیە لە سێدارە درا

 پاکستانییەک لە سعودیە لە سێدارە درا
بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، حکومەتی سعودیە کەسێکی پاکستانی لە وڵاتەکەی لە سێدارەدا. بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاماژە بەوە دەکات رێژەی لە سێدارەدان لە سعودیە لەساڵی رابردوو زیاترە و رەخنەی تووندیش لە سعودیە دەگرێت.

29ی ئایاری 2015، حکومەتی سعودیە بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، کەسێکی پاکستانی بەناوی (ئیحسان ئەلئەمین) لە سێدارەدا. بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەو وڵاتە سێدارە دراون گەیشتە 90 کەس.

کریستۆڤ هێنز، شارەزای یاسا و نەهێشتنی لە سێدارەدان لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنەی تووندی لە دەسەڵاتی سعودیە گرت و گوتی "تەنیا لە پێنج مانگی ئەمساڵ ژمارەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لە ساڵی رابردوو زیاترە و ئەمەش جێی نیگەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، هاوکات ئەم سیاسەتەی سعودیە لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ لە جیهان یەکناگریتەوە.


















روداو
Top