به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى: هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا زیادى كردووه‌

به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى: هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا زیادى كردووه‌
به‌ هۆى پێشڕه‌ویه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ سه‌ر ئه‌رزى واقع، له‌ ناو وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ له‌و سیاسه‌ته‌ ده‌گیرێت كه‌ ئۆباما به‌رامبه‌ر به‌ تیرۆر و داعش گرتوویه‌تێ به‌ر.

شاره‌زایه‌ك له‌ كاروبارى تیرۆر له‌ ناو پێنتاگۆن بۆ رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست ئاشكراى كرد، پلانێكى سه‌ره‌كی دانرابوو له‌وه‌ى هێزى وشكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆرستى داعش ره‌وانه‌ى عێراق بكرێت

به‌ڵام ئۆباما ره‌تى كرده‌وه‌. لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌رپرسێكى پێشوو له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كه‌موكوڕیه‌كى زۆر له‌ نێو ئه‌و پڕۆسه‌ سه‌ربازییانه‌ به‌دى ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ریكا دژى تیرۆرستانى داعش ئه‌نجامى ده‌دات. هاوكات گه‌وره‌ به‌رپرسێك له‌ ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى رێكخراوى تیرۆرستى داعش بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ زیاتره‌ دروستى كردووه‌

واى كردووه‌، كۆنگریس ناچار بێت به‌رنامه‌ی وردى چاودێرى نوێ بكاته‌وه‌. به‌رپرسه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر كۆنگریس ئه‌و یاسایه‌ تێنه‌په‌رێنێت كه‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌رپشك ده‌كات له‌وه‌ى به‌رنامه‌ى چاودێرى له‌ ناوخۆ جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه‌ دوور نییه‌ ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووى هێرشى تیرۆرستانى ببێته‌وه‌، چونكه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش بۆ سه‌ر ئاسایشى ئه‌مه‌ریكا زیادى كردووه‌.
Top