فەرەنسا: بێ پشکنینی ناوندە سەربازییەکانی ئێران رێککەوتنی ناوکی سەر ناگرێت
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسی لەوەش کردووە، پێویستە پشکێنەران زۆر بە وردی ناوەندە سەربازییەکانی ئێران بپشکێنن و ئەگەریش ئێران رێگری بکات ئەوە رێککەوتنی ناوکی سەر ناگرێت.
لۆران فابیوس ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە ئێران بۆ دڵنیایی بوونی ئێمە رێگە بە پشکێنەران بدات و ئەگەریش ڕێگری بکات، نیشانەی ئەوەیە کە ئێران لە بواری سەربازیدا نهێنی کاری کردووە و ئەگەری ئەوە هەیە چەکی کۆمکوژی هەبێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەند رۆژ لەمەوبەر عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران گوتبووی، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بنکە سەربازییەکانمان بپشکنن.
فەرەنسا یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە و مافی ئەوەشی هەیە کە هەرچەشنە رێککەوتنێک ڤیتۆ بکات و هەر لە سەرەتاشەوە دژایەتی لەگەڵ دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکی هەبوو.
باسنيوز