سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لیبیا له هه‌وڵێكی‌ تیرۆركردن رزگاری‌ بوو

 سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لیبیا له هه‌وڵێكی‌ تیرۆركردن رزگاری‌ بوو
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لیبیا رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌وڵێكی‌ تیرۆركردن رزگاری‌ بووه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ورده‌كاری‌ رووداوه‌كه‌ ئاشكرا بكات.

عه‌بدوڵا ئه‌لسه‌نی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ لیبیا كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌یدانراوه‌، رایگه‌یاند كه‌ له‌ كاتی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ توبروقی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ لیبیا، هه‌وڵی‌ تیرۆركردنی‌ دراوه‌.

عه‌بدوڵا ئه‌لسه‌نی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ لیبیا له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی‌ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ وتی‌: "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانم به‌جێهێشت، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراو به‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ دوای‌ كاروانی‌ ئۆتۆمبێله‌كانم كه‌وتن".

وتیشی‌: "ته‌قه‌یه‌كی‌ زۆرمان لێكرا.... سوپاس بۆ خوا توانیمان رزگارمان بێت"، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ورده‌كاری‌ زیاتر ئاشكرا بكات.

دوو په‌رله‌مانتاری‌ لیبیاش به‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌زریان راگه‌یاند كه‌ عه‌قیله‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان داوای‌ له‌ ئه‌لسه‌نی‌ كردووه‌ له‌پێناو سه‌لامه‌تی‌ خۆیدا په‌رله‌مان جێبهێڵێت، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین نه‌یاری‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شوێنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان، كۆبووبوونه‌وه‌.











خەندان
Top