ئه‌مرۆ خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانى ئه‌تۆمیى ئێران و وڵاته‌ زڵهێزه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ئه‌مرۆ خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانى ئه‌تۆمیى ئێران و وڵاته‌ زڵهێزه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
خولێكى ترى گفتوگۆكانى ئه‌تۆمى ئێران و گرووپى پێنج كۆ یه‌ك بۆ نووسینى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌ى كۆتایى؛ له‌ئه‌مڕۆوه‌ له‌ ڤیه‌ننا ده‌ستپێده‌كات.

به‌ پێى زانیارییه‌كانى رادیۆ فه‌ردا؛ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ به‌شدارى عه‌باس عه‌راقچى و مه‌جید ته‌خت روانچى هه‌ردوو جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و هێلگا ئیشمیت جێگرى به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانى پێنج كۆ یه‌ك تا رۆژى هه‌ینى به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ عه‌باس عه‌راقچى له‌باره‌ی گفتوگۆكانى هه‌فته‌ى رابردوو رایگه‌یاند: كه‌ به‌هۆى ئاڵۆزى بابه‌ته‌كان كۆبوونه‌وه‌كان به‌ خاوى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
Top