له‌ تونس سه‌ربازێك ته‌قه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ كردو 7 كه‌س كوژران

له‌ تونس سه‌ربازێك ته‌قه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ كردو 7 كه‌س كوژران
به‌ پێى ماڵپه‌ری رادیۆ فه‌ردا؛ سه‌ربازێكى تونسى ته‌قه‌ى له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى باره‌گایه‌ك له‌ تونس كرد و له‌ ئاكامدا حه‌وت كه‌س كوژران و لایه‌نى كه‌م 15 كه‌سیش بریندار بوون؛ كه‌ برینى یه‌كێك له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى تونس بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و رووداوه‌ له‌ نزیك په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌ روویداوه‌ و هێرشبه‌ره‌كه‌ش به‌ گووله‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراوه‌.

شایه‌نى باسه‌ به‌رپرسانى ئه‌منیی تونس رایانگه‌یاندووه‌؛ كه‌ ئه‌و هێرشه‌ هێرشى تیرۆریستى نه‌بووه‌.
Top