به‌هۆی شه‌رو پێكدادانی نێوان تاڵیبان و توندڕه‌وه‌كانی ئیسلامی له ئه‌فغانستان ده‌یان چه‌كدار كوژران
له‌و شه‌رو پێكدادانه‌ی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه له ویلایه‌تی فارای رۆژئاوای ئه‌فغانستان كوژرانی 25 چه‌كداری له هه‌ردوولا لێكه‌وته‌وه .
حاكمی ویلایه‌تی فارا رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی تاڵیبان له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار پێكیاندادا به‌وه‌ی ئه‌م چه‌كدارانه به‌یعه‌یان داوه‌ته ده‌وله‌تی به‌ناو ئیسلامی و له‌و شه‌رو پێكدادانه‌دا 10 له چه‌كدارانی تاڵیبان و 15 له لایه‌نگرانی داعش كوژران .
له ویلایه‌تی زابل به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێّكراوه‌وه هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه له سه‌ر رێگا له باشووری ئه‌فغانستان چێنرابوو 11 كه‌س كوژران و به ده‌یه‌ها كه‌سی دیكه بریندار بوون .
هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له ده‌روازه‌ی ئه‌نجومه‌نی ویلایه‌تی زابل ته‌قییه‌وه به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و 62ی دیكه‌ش بریندار بوون .
له ویلایه‌تی هه‌لمه‌ند باشووری ئه‌فغانستان به‌هۆی گه‌مارۆیه‌ك كه چه‌كدارانی تاڵیبان به سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی پۆلیس ئه‌نجامیاندابوو دواتر شه‌رو پیكدادان روویدا و له ئاكامدا 19 پۆلیس و حه‌وت سه‌رباز كوژران .