پڕۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باكوور و رۆژئاوای تكریت ده‌ستی پێكرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ، پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی له ژێر ناوی "لبیك یا رسول الله" به‌ره‌و باكووری شاری تكریت بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه كه له قه‌زای بێجی له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ماوه‌ن ده‌ستی پێكرد. سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و پڕۆسه سه‌ربازییه، باشوور و رۆژئاوای سامه‌ڕا تا ده‌گاته رومادی ده‌گڕێته‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابڕدوو شاری روومادی كه‌وته ده‌ستی چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی عێراقیش به بێ به‌رگری شاره‌كه‌یان به‌جێهێشت و برێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان له دوای خۆیان به‌جێهێشت.