سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل زیندانی كرا

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل زیندانی كرا
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل ئێهود ئۆلمه‌رت، به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل سزای هه‌شت مانگ زیندانی كردنی به‌سه‌ر داسه‌پێنرا.

دادگای ناوچه‌یی شاری ئۆرشه‌لیم ئێهود ئۆلمه‌رتی به‌ تاوانی وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ خاوه‌نكارێكی ئه‌مریكی شاری نیویۆرك، بڕیاری زیندانی كردنی هه‌شت مانگ و غرامه‌كردن به‌ بڕی سه‌د و په‌نجا هه‌زار دۆلار، سزا دا.

هاوكات به‌هۆی وه‌رگرتنی به‌رتیله‌وه‌، شه‌ش ساڵ زیندانی پێشووی بۆ نوێ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو.

ساڵی رابردوو دادگای ناوه‌ندی شاری ته‌لئه‌بیب، به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ پرۆژه‌ی پاركی هۆڵی لاند، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی شاره‌وانی قودس بووه‌ بڕیاری زیندانی كردنی شه‌ش ساڵ و غرامه‌كردنی به‌بڕی نزیكه‌ی دوو سه‌د و نه‌وه‌د هه‌زار دۆلار به‌سه‌ر ئۆلمه‌رت داسه‌پاندبوو.
Top