موحسین ره‌زایی داوای ئاماده‌باشی له‌پاسداران وبه‌سیج وسوپاى ئێران ده‌كات

موحسین ره‌زایی داوای ئاماده‌باشی له‌پاسداران وبه‌سیج وسوپاى ئێران ده‌كات
ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات له‌وه‌ی ناوی ناوه‌ سه‌ره‌ ڕۆییه‌كی تازه‌ی سعودیه‌. موحسین ڕه‌زایی گوتی: سعودیه‌ پلانی سه‌ره‌ڕۆیییه‌كی تازه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ گه‌یاندنی گرژی به‌سنوره‌كانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران.

ئه‌مه‌ش به‌هاوكاریی ئه‌مریكا و زایۆنیزم ئه‌كات. بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین سوپای پاسداران و هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌كانی به‌ره‌ی ئیسلام، ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌مان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بێت. ڕه‌زایی گوتیشی: هه‌نگاوه‌كانی سعودیه‌ له‌یه‌مه‌ن و سوریا وبه‌حره‌ین به‌رده‌وام ئه‌بن پێشی وایه‌: “ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سعودیه‌ سه‌ره‌ڕۆیییه‌كی تازه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا بكات. بێگومان ئێستا ناتوانین به‌وردی جۆری ئه‌و سه‌ره‌ڕۆیییه‌ دیاری بكه‌ین. به‌ڵام پێده‌چێت له‌شوێنێكی تر، سیناریۆكه‌ی یه‌مه‌ن دووباره‌ بكاته‌وه‌.

ڕه‌زایی له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا بۆ فارسنیوز گوتی: سیاسه‌تی ئه‌مریكا و زایۆنیزم ئه‌وه‌یه‌ عه‌ره‌به‌كان بده‌ن به‌گژی یه‌كتردا، هه‌روه‌ها هه‌مووشیان بده‌ن به‌گژی كۆماری ئیسلامیدا.

ڕوونیشی كرده‌وه‌: ئێمه‌ تێبینی نمونه‌ی ئه‌و جوڵه‌یه‌ ده‌كه‌ین له‌ عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن، ئێستاش ئه‌وان پلان داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵۆزی بۆ سنوره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوای ئێران بگوازنه‌وه‌.
Top