كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی بۆ یه‌مه‌ن دواخرا
دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتی كه بڕیاربوو كۆتایی ئه‌م مانگه له شاری جنێڤ به‌ڕێوه بچێت به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی سیاسی بۆ قه‌یرانی یه‌مه‌ن، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێداگری سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته عهبدرهبو مه‌نسوور هادی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی یه‌مه‌نه‌وه ده‌ری كردوون پێش به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی یه‌مه‌نه‌وه وه‌رگیراوه، هادی له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌مه‌ن ئیسماعیل وه‌له‌د ئهشهیخ، داوای كردووه تا ئه‌و كاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵای حوسی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جی ده‌كات بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژیه‌كان و كشانه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌كه له شاره‌كان كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤ دوابخرێن.
هاوكات سه‌ركۆماری یه‌مه‌ن داوای كردووه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له جنێڤ ئه‌نجام ده‌درین تاوتوێی ئه‌و بڕیارانه بكرێن كه پێشتر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ریاز ده‌ركراون و له‌گه‌ڵ به‌شداری پێكردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو له 2011ـه‌وه تا ئێستا بۆ پرۆسه‌ی سیاسی یه‌مه‌ن كردوونی.