حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: ده‌یان هه‌زار جه‌نگاوه‌ر ئه‌نێرینه‌ گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ‌

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: ده‌یان هه‌زار جه‌نگاوه‌ر ئه‌نێرینه‌ گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ‌
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان بۆ یه‌كه‌مجار دانی به‌وه‌دانا كه‌ ‌له‌ هه‌موو كون وقوژبنێكی سوریادا، چه‌كداره‌كانی ئه‌و، شانبه‌شانی سوپای سوریا ده‌جه‌نگن.

نه‌سروڵڵا له‌وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌بۆنه‌ی 15 هه‌مین ساڵیادی پاشه‌كشه‌ی ئیسرائیل له‌باشوری لوبنان، بۆ ئاهه‌نگێك له‌شاری نه‌به‌تییه‌ ده‌دوا و گوتی: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌ك وه‌ستاوین، كه‌نمونه‌ی له‌مێژوودا نیه‌”. داوایشی كرد: هه‌موان له‌لوبنان وناوچه‌كه‌دا به‌رپرسیارێتیی خۆیان هه‌ڵگرن، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌دا و، هیچ دڵه‌ڕاوكێیه‌كیان نه‌بێت.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیی جیهادییه‌كان: ته‌نها له‌سه‌ر مقاوه‌مه‌ی لوبنان یان حكومه‌تی سوریا و عێراق نیه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌مووانه‌ به‌بێ جیاوازی،بۆیه‌ نابێت هیچ كه‌سێك سه‌ری خۆی بكات به‌ژێر خۆڵدا و خۆی بێ ئاگا بكات. پاشان ئاماژه‌ی دا به‌شه‌ڕی چه‌كداره‌كانی له‌سوریادا و گوتی: شه‌ڕه‌كه‌ قۆناغی پله‌به‌ندی تێپه‌ڕاندووه‌.

گوتیشی: ئێمه‌ شانبه‌شانی برا سورییه‌كانمان شه‌ڕ ئه‌كه‌ین، شانبه‌شانی سوپا و گه‌ل و مقاوه‌مه‌ی میللی، له‌دیمه‌شق و حه‌له‌ب و دێره‌زوور و قه‌سیر و حه‌سه‌كه‌ و ئیدلبین.
Top