دوو هاووڵاتى ئه‌مریكى كه‌ به‌ نیاز بوون بچنه‌ ناو داعش ده‌ستگیر كران

دوو هاووڵاتى ئه‌مریكى كه‌ به‌ نیاز بوون بچنه‌ ناو داعش ده‌ستگیر كران
دوو هاووڵاتى ئه‌مریكى كه‌ به‌ نیاز بوون به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گه‌شت بكه‌ن و بچنه‌ ناو داعشه‌وه‌ ؛ ده‌ستگیر كران.

موهه‌ناد بوداوى و نادر ئه‌لحه‌زایل كه‌ دانیشوى كالیفۆرنیان؛ به‌ بێ به‌ڵگه‌ له‌ناو زینداندان، ئه‌و دوو كه‌سه‌ رۆژى هه‌ینى دواى ده‌ستگیر كردنى یه‌كێك له‌وانه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆس ئه‌نجلۆس؛ دادگایى كران.

دادوه‌رى گشتى كالیفۆرنیا رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و دوو گومانلێكراوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌.

شایه‌نى باسه‌ تاكو ئێستا چه‌ند كه‌سێك له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ تۆمه‌تى چوونه‌ پاڵ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.
Top