له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌ سۆماڵ 26 سه‌رباز كوژران

له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌ سۆماڵ 26 سه‌رباز كوژران
له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی رێكخراوی ئه‌لشه‌باب و هێزه‌كانی حكوومه‌تی سوماڵ له‌ باشووری ناوچه‌ی ئه‌لشه‌بیله‌ی خواروو 26 كه‌س كوژراوه‌ كه‌ زۆربه‌یان سه‌ربازن.

پارێزگاری ئه‌لشه‌بیله‌ی خواروو، عه‌بدولكه‌ریم سیدی روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا به‌ ئاژانسی ئانادۆڵو و رایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی رێكخراوی ئه‌لشه‌باب و هێزه‌كانی حكوومه‌تی سوماڵ له‌ باشووری ناوچه‌ی ئه‌لشه‌بیله‌ی خواروو 26 كه‌س كوژراوه‌ كه‌ زۆربه‌یان سه‌ربازن.

ئاشكراشی كرد رێكخراوه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ناوچه‌كه‌ی خسته‌ ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه‌ به‌ڵام له‌ به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه‌ هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ توانیوویانه‌ دووباره‌ ناوچه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

رێكخراوی چه‌كداری ئه‌لشه‌باب له‌ ساڵی 2004 پێكهێنرا كه‌ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی سۆماڵ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی دایه‌.
Top