حوسیه‌كان بۆردومانی چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری ته‌عزیان كرد

حوسیه‌كان بۆردومانی چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری ته‌عزیان كرد
حوسیه‌كان و هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدولڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ بۆردومانێكی ره‌مه‌كییان بۆ سه‌ر چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری ته‌عز ئه‌نجامدا به‌تایبه‌تی گه‌ره‌كی ره‌وزه‌و چیای جه‌رره‌ .

هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند گه‌ره‌كێك له‌وانه‌ حه‌وزی ئه‌شراف شه‌رو پێكدادان له‌ نێوان به‌رگری میللی له‌لایه‌ن و چه‌كداران له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ روویدا .

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ده‌ستی به‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان كرده‌وه‌ و كۆگایه‌كی چه‌كی حوسیه‌كانی له‌ ناوچه‌ی غۆله‌ی باكووری عه‌مران كرده‌ ئامانج ، هه‌روه‌ها هێرشیان كرده‌ سه‌ر لیوای 127 له‌ رۆژئاوای عه‌مران .
Top