سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاشتى ناكات

سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاشتى ناكات
گووته‌بێژى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: كه‌ عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادى به‌شدارى له‌ گفتوگۆكانى ئاشتى ناكات كه‌ له‌ جنێف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سۆشه‌یتدپرێس؛ گووته‌بێژى یه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه‌: كه‌ سه‌رۆك كۆمارى پێشووى یه‌مه‌ن به‌ هۆكارى ئه‌منى و هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌ى حووسییه‌كان له‌و شارانه‌ى كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتووه‌ ؛ وه‌كو پێش مه‌رجێك بۆ گفتوگۆكان له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌شدارى ناكات.

به‌شدارى نه‌كردنى عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادى گورزێكه‌ بۆ سه‌ر گفتوگۆكانى ئاشتى ئامانج له‌و كۆبوونه‌وانه‌ كۆتایى هێنان به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان له‌ دژى حووسییه‌كانه‌.

هاوكات عه‌بدولمالیك حوسى سه‌رۆكى حووسییه‌كان گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ى؛ به‌ ته‌نیا رێگا چاره‌ى سیاسى ده‌زانێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانى ئاسایشى یه‌مه‌ن رایانگه‌یاندووه‌؛ كه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانى هاوپه‌یمانییه‌تى عه‌ڕه‌ب دوێنى شه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بووه‌ و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان شوێنه‌كانى سه‌ر به‌ عه‌لى عه‌بدوڵڵا سالح سه‌رۆك كۆمارى پێشووى میسریان بۆردومان كردووه‌.
Top