له‌ ناوچه‌ی سیناى میسر 17 چه‌كدارى توندڕه‌و كوژران

له‌ ناوچه‌ی سیناى میسر 17 چه‌كدارى توندڕه‌و كوژران
له‌ شه‌ڕوپێكدادانێكدا له‌ ناوچه‌ی سینای میسر 17 چه‌كداری گروپه‌ توندره‌وه‌كان كوژران، شایه‌تحاڵه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ رایانگه‌یاند كه‌ چه‌كداره‌كان هه‌وڵیان دا ئه‌مبوڵانسێك برفێنن كه‌ سه‌ربازێكی برینداری تێدابوو به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ته‌قه‌یان له‌ چه‌كداره‌كان كردو دوای شه‌روپێكدادانێكی نێوانیان 17 سه‌رباز كوژران و هه‌وڵی رفاندنی ئه‌مبوڵانسه‌كه‌ش پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌.

هاوكات هه‌لیكۆپته‌ره‌ شه‌ركه‌ره‌كانی جۆری ئاپاتشی سوپای میسر له‌ ناوچه‌كانی باشوری شێخ زوێدو رۆژهه‌ڵاتی عه‌ریش و شاری ره‌فح ته‌قه‌یان له‌ پێگه‌و ئامانجه‌كانی چه‌كداره‌كان كردوو چوار گومانلێكراویشیان ده‌ستگیركردووه‌ هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان سێ هاووڵاتی ئه‌و ناوچانه‌یان رفاندوه‌و تائێستا هیچ زانیاریه‌كیان له‌سه‌ریان نیه‌.
Top