کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتانی عەرەب بۆ پێکهێنانی هێزی سەربازیی هاوبەش

کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتانی عەرەب بۆ پێکهێنانی هێزی سەربازیی هاوبەش
فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتانی عەرەب رۆژی شەممە، دوێنێ، لە نوسینگەی ناوەندیی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە کۆبوونەوە بۆ ئەوەی هێزێکی هاوبەشی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە ناوچەییەکان پێک بهێنن. ئەمە سێیەمین کۆبوونەوەی ئەم فەرماندانەیە.



فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی میسر، مەحموود حیجازی، گوتی: فەرماندەکانی سوپای وڵاتانی عەرەب دەبێ هەتا ٢٩ی ئەم مانگە پێکهاتە و میکانیزمی دامەرزارندنی هێزە هاوبەشەکە تەواو بکەن.



عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆک کۆماری میسر، گوتوویەتی: رێبەرانی وڵاتانی عەرەب لە سەر بنەماکانی دامەزراندنی هێزی سەربازیی هاوبەش بە کۆدەنگی گەیشتوون.
Top