سعودیە ئەنجامدەری هێرشە خۆکوژییەکەی قتیفی ئاشکراکرد

 سعودیە ئەنجامدەری هێرشە خۆکوژییەکەی قتیفی ئاشکراکرد
سعودیە ئەنجامدەری هێرشە خۆکوژییەکەی سەر مزگەوتی شیعەکانی لە ناوچەی قتیفی خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە ئاشکراکرد، کە بە هۆیەوە 119 کەس کوژران و بریندار بوون.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە راگەیێندراوێکدا پەیوەندی ئەو کەسەی بە تەکفیرییەکانی نێو رێکخراوی داعش پشتڕاستکردووەتەوە و ناوی خۆکوژەکەی بە "ساڵح بن عەبدولڕەحمان ئەلساڵح ئەلقشعمی" هێناوە، کە خەڵکی سعودیە بووە و بەهۆی پەیوەندی بە رێکخراوێکی تیرۆریستییەوە لەلایەن دەزگای هەواڵگری سعودیەوە فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچووە و فەرمانەکانی داعشی لە دەرەوەی وڵات پێگەیشتووە.

بەڵام داعش لەگەڵ بە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی هێرشەکە ناوی ئەنجامدەری هێرشەکەی بە ئەبوو عامر النجدی راگەیاند.


















روداو
Top