"کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆکارێکی چوونی گەنجانە بۆ نێو داعش"
مەحموود جبریل، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی لیبیا لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە ئوردن گوتی "رەوشی خراپیی ئابووری لە لیبیا ، وایکردووە گەنجانی ئەو وڵاتە بچنە نێو ریزەکانی داعش، چونکە مووچەیەکی زۆر باشیان پێدەدرێت".
جبریل، ئەو کەسەی سەرکردایەتی گەورەترین حیزبی لیبیا دەکات هەروەها دەشڵێت کە چەکدارە تووندئاژۆکان بەتەنها دیاردەیەکی ئەمنی و ئایینی نین، بەڵکو بوونەتە دیاردەیەکی ئابووریش.
گووتیشی "جگە لە لیبییەکان، ئەورووپا و وڵاتانی عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش رووبەڕووی مەترسییەکانی چەکدارانی داعش دەبنەوە".
روداو