چین و پیرۆ له‌سه‌ر بونیادنانى هێلى ئاسنین رێككه‌وتن

چین و پیرۆ له‌سه‌ر بونیادنانى هێلى ئاسنین رێككه‌وتن
له‌ سێیه‌مین وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ وڵاتانى ئه‌مه‌ریكاى لاتینى لی كه‌ تچاینك سه‌رۆك وه‌زیرانى چین سه‌ردانى وڵاتی پیرۆى كرد . ئاژانسی شینغواى چینى بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانى چین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى پیرۆ له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ى بونیادنانی هێلى ئاسنین كه‌ درێژیه‌كه‌ى 5هه‌زار و 300 كیلۆ مه‌تره‌ كه‌ كه‌ناراوه‌كانى پیرۆ كه‌درێژبۆته‌وه‌ به‌سه‌ر زه‌ریاى هێمن ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ كه‌ناراوه‌كانى به‌رازیل كه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ به‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی. پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانى چین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌رازیل له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت رێككه‌وتن .

ئه‌و هێله‌ ئاسنینه‌ى كه‌ پێشنیاری دامه‌زراندنى كراوه‌ به‌ چیاى ئه‌ندێز دا ده‌روات بۆ زه‌ریای هێمن و تێچووى گواستنه‌وه‌ى دانه‌وێله‌ و كانزاكان بۆ ئاسیا كه‌مده‌كاته‌وه‌ . ئاژانسی شینغواى چینى ده‌لێت ئه‌مه‌ریكاى لاتینى و چین سود له‌و پرۆژه‌یه‌ وه‌رده‌گرن . له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى رابردوو شی جین بینگ سه‌رۆكى چین به‌لێنی دابوو 250 ملیار دۆلار له‌ ماوه‌ى ده‌ ساڵى داهاتوو وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌مه‌ریكا لاتینى بكات .
Top