له‌ مه‌كسیك له‌ شه‌ڕو پێكدادانێكی نێوان چه‌ته‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و پۆلیس 44 كه‌س كوژران

له‌ مه‌كسیك له‌ شه‌ڕو پێكدادانێكی نێوان چه‌ته‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و پۆلیس 44 كه‌س كوژران
له‌ ئاكامی شه‌رو پێكدادان له‌ نێوان ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌ته‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چل و چوار كه‌س كوژران كه‌ ئه‌م رۆژه‌ به‌ خوێناویترین رۆژ داده‌نرێت دوای هاتنی ئینریك بینینا نییتۆ به‌ر له‌ سێ ساڵ بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات له‌م وڵاته‌ . به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له‌و شه‌رو پێكدادانه‌دا دوو پۆلیسی ئیتیحادی كوژران و یه‌كێكیش به‌ سه‌ختی بریندار بوو ، شه‌رو پێكدادانه‌كه‌ش له‌ نزیك سنووری ویلایه‌تی میخۆگان روویدا .

به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ زۆربه‌ی به‌شداربووانی شه‌رو پێكدادانه‌كه‌ له‌ ناو باخچه‌یه‌كی نزیك شارۆچكه‌ی تانهواتۆ كوژراون . ئه‌م تاوانانه‌ی كه‌ له‌م دواییه‌دا روویداوه‌ له‌ مه‌كسیك فشارێكی زۆری خستۆته‌ سه‌ر بینینا نییتۆ سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ ، چونكه‌ دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌لات به‌ڵێنیدا سه‌قامگیری له‌ مه‌كسیك فه‌راهه‌م بكات . شایانی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زارو حه‌وته‌وه‌ به‌هۆی شه‌رو پێكدادان و كرده‌وه‌ی توندو تیژی له‌ مه‌كسیك زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كه‌س كوژراون .
Top