كه‌شتیه‌كی هاوكاری ئێران بۆ لێقه‌وماوانی یه‌مه‌ن گه‌یشته‌ به‌نده‌ری جیبۆتی

كه‌شتیه‌كی هاوكاری ئێران بۆ لێقه‌وماوانی یه‌مه‌ن گه‌یشته‌ به‌نده‌ری جیبۆتی
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كه‌شتیه‌كی هاوكاری ئێرانی گه‌یشته‌ به‌نده‌ری جیبۆتی و هه‌ر له‌و شوێنه‌ وه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ پشكنینی بۆ بكرێت به‌ر له‌وه‌ی بۆ یه‌مه‌ن ره‌وانه‌ بكرێت . به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ دوێنێ كه‌شتیه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئاوی جیبۆتی و دواتر له‌لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ پشكنینی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و یه‌مه‌ن بچێت .

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌ دووهه‌زارو پێنج سه‌د ته‌ن هاوكاری كه‌ل و په‌لی خۆراك و پزیشكی هه‌ڵگرتووه‌ . رێكخراوی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ئه‌و یارمه‌تی و هاوكارییه‌ی ئێران وه‌رده‌گرن و خۆیان دواتر به‌ هۆی كه‌شتیه‌كانی خۆیان بۆ به‌نده‌ره‌كانی یه‌مه‌ن ده‌یگوازنه‌وه‌ .
Top