گفتوگۆكانى ئه‌تۆمى ئێران و زڵهێزه‌كان به‌ كۆتا هات

گفتوگۆكانى ئه‌تۆمى ئێران و زڵهێزه‌كان به‌ كۆتا هات
خوڵێكى ترى دانوستانه‌كانى ئه‌تۆمى ئێران و گرووپى پێنج كۆى یه‌ك به‌ مه‌به‌ستى مه‌تنى رێككه‌وتنامه‌كه‌ دواى سێ رۆژ؛ له‌ ڤیه‌نناى پایته‌ختى ئۆتریش به‌ كۆتا هات.

عه‌باس عه‌راقچى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌ ئاژانسى ئیرناى راگه‌یاند: كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ى پرسى ئه‌تۆمى و لابردنى سزاكانى سه‌ر ئێران بووه‌؛ به‌ڵام رێككه‌وتننامه‌ هیچ به‌ره‌و پێشڤه‌چوونێكى به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌. شایه‌نى باسه‌ ئێران و گرووپى پێنج كۆى یه‌ك؛ مۆڵه‌تى كه‌متر له‌ شه‌ش هه‌فته‌یان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌تننامه‌ى كۆتایى.
Top