ئۆباما: ئەگەر ئێران بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات لەسەر من دەکەوێت

 ئۆباما: ئەگەر ئێران بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات لەسەر من دەکەوێت
باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەوەی بەرگری لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەکات، دەڵێت ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات، لە سەر ئەو دەکەوێت.

ئۆباما لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ گۆڤاری ئەتلانتیکی ئەمریکی دەڵێ"ئەگەر خوا بیەوێت من تا 20 ساڵی دیکەیش زیندوو دەبم و ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات هەر لە سەر من دەکەوێت".

ئۆباما بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیدی بابەتەکە پەیوەندی بە ئیعتباری ئەوەوە هەیە گوتووشیەتی:" جگە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، من وەک خۆم حەز دەکەم رێگا لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بگرم".

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی لەوەش کردووەتەوە لە ئەنجامی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، ئاستی پارێزراوی وڵاتانی عەرەبی کەناری کەنداو زۆر لەوە زیاتر دەبێ کە ئەوان بە بنکەی ئەتۆمی بیپارێزێن.












روداو
Top